فڕۆکەیەکی تایوانی کەوتە خوارەوە
ئاژانسەكانی هەواڵی ناوخۆیی تایوان ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەو فڕۆكەیە كە سەر بە هێڵی ئاسمانی ترانز ئاسیا بووە، 50 سەرنشینی هەڵگرتووە و بە ماوەیەكی كەم دوای هەستانی، كە بەرەو ئەو دورگەیە لە نزیك كەنارەكانی باشووری رۆژهەڵاتی چین فڕیوە، كەوتووەتە نێو رووباری تایپییەوە و تاوەکو ئێستاش تەنها 10 كەس لە سەرنشینەكانی رزگاركراون و زۆربەیان بریندارن، سەبارەت بە چارەنووسی سەرنشینەكانی دیكەی ئەو فڕۆكەیە، هێشتا گەڕان و پرۆسەی فریاگوزاری بەردەوامە و تەرمی سێ كەسیان دۆزیوەتەوە و ئەوانی دیكە چارەنوسیان نەزانراوە.
سەبارەت بە هۆكاری كەوتنە خوارەوە فڕۆكەكە، تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ راگەیندراوێكی حكومی بڵاونكراوەتەوە، بەڵام ئاژانسەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو فڕۆكەیە.
رووداو