یه‌كێتیی ئه‌وروپا: ئه‌و فیدڕاڵییه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان داوای ده‌كات به‌رفراوانتره‌ له‌ پێشتر

یه‌كێتیی ئه‌وروپا: ئه‌و فیدڕاڵییه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان داوای ده‌كات به‌رفراوانتره‌ له‌ پێشتر
به‌رپرسی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئێلمار برۆكا له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند ئه‌و فیدڕاڵییه‌ته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت زیاتره‌ له‌وه‌ی پێشتر داوای ده‌كرد، ده‌شڵێت بۆ ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌ی هه‌رێم باسیان لێوه‌ده‌كات پاڵپشتیی ده‌ستوور ده‌كه‌ن كه‌ عێراقییه‌كان ده‌نگیان بۆ داوه‌.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا به‌رپرسی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئێلمار برۆكا گوتی ئه‌و فیدڕاڵییه‌ته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت و داوای ده‌كات به‌رفراوانتره‌ له‌ پێشتر و ئێستا ئه‌و پرسه‌ له‌ ئاستێكی باشدایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتی: "ئێمه‌ پێمان وا نییه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌نگاوی زیاتر بنێت، له‌ باره‌ی ریفراندۆمی ئه‌و ناوچانه‌شی كه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا جێی ناكۆكیین كاتی خۆی قسه‌ و وه‌ڵاممان ده‌بێت.

برۆكا گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان خۆی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و ریفراندۆمه‌یه‌ و پاڵپشتیی ده‌كات و خۆی یاریزانی سه‌ره‌كییه‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌، ئێمه‌ پاڵپشتیی ده‌ستوور ده‌كه‌ین كه‌ عێراقییه‌كان ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه‌.
Top