ئیسپانیا رێوشوێنی نوێ دژ به‌ ئیسلامییه‌ توندره‌وه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر

ئیسپانیا رێوشوێنی نوێ دژ به‌ ئیسلامییه‌ توندره‌وه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر
ماریانۆ راخۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی ئیسپانیا و لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌و وڵاته‌ رێككه‌وتن له‌ سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌و رێوشوێنه‌ نوێیانه‌ی كه‌ به‌رپه‌چی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گروپه‌ توندره‌وه‌ ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌ن و یاخود له‌ناوه‌خۆدا هێرش ده‌كه‌ن .

ئه‌م رێككه‌وتنه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئیسلامییه‌ توندره‌وه‌كان مانگی رابردوو له‌ پاریس هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی رۆژنامه‌یه‌ك ، ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌ حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان بخه‌نه‌ حاله‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ .

راخۆی روونیكرده‌وه‌ كه‌ یاسا نوێیه‌كان بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر چه‌ند بوارێكی دیكه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت وه‌ك نامه‌و هۆیه‌كانی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هاریكاریكردنی چالاكیه‌ تاوانه‌كان و گه‌شت كردن بۆ ناوچه‌كانی شه‌ڕ .
Top