سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا ژماره‌یه‌ك یاساى نوێى له دژى داعش ده‌داته په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى
هه‌روه‌ها ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى ئاسایشى ئه‌و وڵاته مۆڵه‌تیان پێده‌درێت كه رووبه‌ڕووى مه‌ترسییه‌كانى داعش ببنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت كه رێ له گه‌شتى ئاسمانى هاووڵاتیانى كه‌نه‌دایى بگرن كه گومانیان لێده‌كریت بچنه پاڵ رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان و مۆڵه‌تیان پێده‌درێت كه كه‌سانى گومان لێكراو ده‌ستگیر بكه‌ن و ئه‌نته‌رنێته‌كه‌شیان ببچڕێنن. شایه‌نى باسه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه په‌رله‌مانى كه‌نه‌دا ئه‌و پێشنیازه په‌سه‌ند بكات.