شا سه‌لمان گه‌وره‌ترین گۆڕانكارى وه‌زارى ئه‌نجامدا

شا سه‌لمان گه‌وره‌ترین گۆڕانكارى وه‌زارى ئه‌نجامدا
شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شاى نوێى سعودیه‌ گه‌وره‌ترین گۆڕانكارى وه‌زارى ئه‌نجامدا .

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ پێى هه‌واڵێكى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌، سیهه‌مین فه‌رمانى شاهانه‌ى ده‌ركرد و تیایدا گه‌وره‌ترین گۆڕانكارى وه‌زارى ئه‌نجامدا، له‌وانه‌ش لێكدانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا و دانانى وه‌زیرێكى نوێ بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌ ناوى عه‌زام ده‌خیل .

هه‌روه‌ها گۆڕانكارى له‌ پۆسته‌كانى چه‌ند وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاى دیكه‌دا كرد، له‌ هه‌مان كاتدا مشعه‌ل بن عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیى برازاى خۆى كه‌ كوڕى شا عه‌بدوڵڵاى كۆچكردوویه‌ له‌ پۆستى ئه‌میرى مه‌ككه‌ لادا ، به‌ هه‌مان شێوه‌ش هه‌ردوو ئه‌میرى ریاز و قه‌سیم و به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى له‌ كار لادا .

له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌میر فه‌یسه‌ل بن به‌نده‌رى به‌ ئه‌میرى ریاز و ئه‌میر فه‌یسه‌ل بن مه‌شعه‌لى به‌ ئه‌میرى شارى قه‌سیم دانا، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ وه‌زارییه‌ى شاى سعودییه‌ داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى به‌ گشتى گرته‌وه‌ .
Top