واشنتۆن: هێڕشه‌ ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یمانان پاڵپشتین بۆ پشڕه‌ویه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ عێراق

واشنتۆن: هێڕشه‌ ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یمانان پاڵپشتین بۆ پشڕه‌ویه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ عێراق
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكادا هاتووده‌ڵێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆنترۆڵی ئه‌و رێگا سه‌ره‌كیه‌ی كردووه‌ به‌ره‌و موسڵ كه‌داعش به‌كاری ده‌هێنا بۆ دووباره‌ خۆئاماده‌ كردنه‌وه‌یان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌كان،هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش گوتراوه‌ كه‌ هێشتا پێشڕه‌وی هێزی پێشمه‌ركه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت وشوێنی زیاتر و زیاتری ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ئازاد ده‌كرێت له‌ ده‌وروبه‌ری موسڵ.
سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو عێراق به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ هه‌رچی شوێنێك به‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ بێت ئازادی بكه‌ ن له‌وانه‌ش موسڵ.
ژه‌نه‌ڕاڵ لوید ئوستن سه‌ركرده‌ی سوپاس ئه‌مه‌ریكا له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا گوتوویه‌تی: پێویسته‌ سوپاس عێراق له‌ ئاماده‌باشیدا بێت بۆ په‌لامار دانی موسڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق.
Top