حكومه‌تی ژاپۆن و ئۆباما به‌ توندی ئیدانه‌ی كوشتنی بارمته‌ ژاپۆنییه‌كه‌ ده‌كه‌ن

حكومه‌تی ژاپۆن و ئۆباما به‌ توندی ئیدانه‌ی كوشتنی بارمته‌ ژاپۆنییه‌كه‌ ده‌كه‌ن
حكومه‌تی ژاپۆن ئیدانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی كرد كه‌ تێیدا هارۆنا یۆكاوا بارمته‌ ژاپۆنییه‌كه‌ی لای چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له‌ سێداره‌ ده‌درێت و ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ش لێبوردنی تیا نییه‌ .

شێنزو ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن داوای له‌ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش كرد كه‌ بارمته‌ی دووه‌م به‌ ناوی كێنجی گۆتۆ ئازاد بكه‌ن .

راشیگه‌یاند كه‌ ژاپۆن سه‌ر بۆ تیرۆر دانانوێنێت، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بلاویكرده‌وه‌ كه‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ توندی ئیدانه‌ی كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ژاپۆنییه‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ له‌ سێداره‌درا .

ئۆباما له‌ میانه‌ی سه‌ردانێكی بۆ هیندستان ، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی ژاپۆن كرد و داوای ئازادكردنی بارمته‌ی دووه‌م كینجی گۆتۆ و ته‌واوی بارمته‌كان كرد .
Top