ئۆباما به‌ڵێنی تێكشاندنی داعش ده‌دات
ئۆاما له‌وتاری ساڵانه‌ی خۆیدا له به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی وتی "ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان توانیویانه پێشڕه‌وییه‌كانی داعش بوه‌ستێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا ئێستاش یارمه‌تی و پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا دەکات، جگە لەوەش ناوبراو داوای له كۆنگرێسیش كرد رێگه بده‌ن هێزی زیاتر دژی داعش به‌كار بهێنرێت.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێرانیش ئۆباما هۆشداریدایه كۆنگرێسی وڵاتەکەی كه ئێستا كۆماره‌یه‌كان زۆرینه‌ن و به سه‌پاندنی گه‌مارۆی زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ده‌بێته هۆی شكستهێنانی هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كان له نێوان تاران و وڵاتانی (5+1) و رێگه نادات ئه‌و دو لایه‌نه بگه‌نه رێكه‌وتن.
له‌سه‌ر قه‌یرانی ئۆكرانیاش ئۆباما وتی "هێزه گه‌وره‌كان نابێت وڵاته بچوكه‌كان بچه‌وسێننه‌وه" ئه‌وه‌یش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی روسیا ده‌یكاته سه‌ر ئۆكرانیا.
زیندانی گوانتانامۆ یه‌كێك بو له‌ته‌وه‌ره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاو رایگه‌یاند: له هه‌وڵه‌كانم بۆ داخستنی زیندانی گوانتانامۆ له‌و پێگه سه‌ربازیه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كوبا به‌رده‌وام ده‌بم.
له‌روانگه‌ی باشبونی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو كوبا ناوبراو داوای له كۆنگرێس كرد بۆ لێك نزیكبونه‌وی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ی دراوسێیان گه‌مارۆ ئابوریه‌كانی له‌سه‌ر كوبا هه‌ڵگرێت.
هەروەها ئۆباما هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیه‌كانی "ئه‌مدوای ئه‌و هێرشه‌ی كه كرایه سه‌ر باره‌گای رۆژنامه‌ی شارلی ئیبدۆ له فه‌ره‌نساو قوتابخانه‌كه‌ی پیشاوه‌ر له پاكستان" ده‌ربڕی.
باری ئابوری وڵاتیش كۆتا ته‌وه‌ری ناوبراو بو كه له‌و وتاره ساڵانه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كرد‌و وتی "ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردودا روی له وڵات كردبو كۆتایی هات و رێژه‌ی بێكاریش بۆ (5.6%) كه‌میكردوه".
سبەی