سعوودیە ئامادە نییە بەرهەمی نەوتەکەی کەم بکاتەوە

 سعوودیە ئامادە نییە بەرهەمی نەوتەکەی کەم بکاتەوە
سەرەڕاوێژدەرێکی جارانی وەزیری نەوتی عەرەبستانی سعوودیە ڕایگەیاند کە دەتوانن بەو نرخە کەمەی ئێستای نەوتیش، تا هەشت ساڵی دیکە بڕ بکەن.

لە ڕاپۆرتێکی 'بی‌بی‌سی'ـدا محەمەد سەبان کۆنەڕاوێژدەرە پایەبەرزەکەی وەزیری نەوت پێی وابووە، ئەوە سیاسەتی وڵاتەکەیەتی کە دەبێت پێ لەسەر ئەو نرخەی ئێستای نەوت داگرێت.
هەڵبەت عەرەبستان دەتوانێت کاریگەری لەسەر بەرزی و نزمی نرخی نەوت هەبێت، ئەو گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتە لە ناو ئۆپێکدا، بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوتیش ئامادە نییە بەرهەمەکەی کەم بکاتەوە.
لەبارەی کاریگەریی ئەو نرخەش لەسەر بەڕێوەبردن و کاروبارەکانی وڵات، سەبان گوتی عەرەبستان لە خەرجییەکانی دەوڵەتی کەم کردووەتەوە تاکو وڵات زیانی پێ نەگات.

هۆکارەکان و کاریگەرییەکانی دابەزینی نەوت:
لە حوزەیرانی پارەوە، نرخی نەوت ڕوو لە داشکانە، ئێستاکێ نرخەکەی بووەتە نیوەی جارانی، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی بی‌بی‌سی بێت، کۆمپانیای نۆرت‌ئەمریکان‌شەیڵ هۆکارەکەیەتی، ئەو کۆمپانیایە بەرهەمێکی زۆر ڕەوانەی بازاڕ دەکات، ئەو زیادبوونە بەو ڕێژە زۆرەیە بووەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت، هەڵبەت ئەوە گرنگی بۆ بەرزبونەوەی بەهای دۆلاریش هەبووە لە ئاستی پارەکانی تردا. وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی نەوت، بە تایبەتی ئەوانەی پشتیان بە داهاتی نەوت بەستووە، بوونە زەرەرمەندی سەرەکی ئەو دۆخەن.
جێی باسە یەکشەممەی ڕابرد، عەرەبستان دووبارە پێداگیری کردەوە کە بەرهەم کەم ناکاتەوە، هەر بۆیەش نرخی نەوت نەجووڵا.
Top