بۆكۆ حه‌رام 100 كه‌سى كامیرۆنیان ڕفاند

بۆكۆ حه‌رام 100 كه‌سى كامیرۆنیان ڕفاند
چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام له‌ كامیرۆن هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر شارۆچكه‌یه‌ك و سێ كه‌سیان كوشت و سه‌د كه‌سی دیكه‌شیان ڕفاند. له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكی ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، ڕایگه‌یاند كه‌ دوێنێ چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر شارۆچكه‌ی ماباسی نزیك سنووری نێجیریا و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ رفاندوویانن نیوه‌یان له‌ نێوان ته‌مه‌نی ده‌ بۆ پازده‌ ساڵیدان.

به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كاتێك چه‌كداره‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر شارۆچكه‌كه‌، دانیشتوانه‌كه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیان ئاگادار كردۆته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ش ڕوویدا، به‌ڵام ئه‌ندامانی بۆكۆ حه‌رام دوای ئه‌وه‌ی ئاگریان له‌ شارۆچكه‌كه‌ به‌ردا و ئاژه‌ڵه‌كانیان دزین، توانیان هه‌ڵبێن. بۆكۆ حه‌رام، كه‌ له‌ ساڵی دوو هه‌زار و نۆوه‌وه‌ تا ئێستا له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی نێجیریا باڵاده‌سته‌، ماوه‌یه‌كه‌ په‌لاماره‌كانی له‌ باكووری كامیرۆن زیادی كردووه‌.
Top