وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێـتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر تیرۆر كۆده‌بنه‌وه‌

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێـتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر تیرۆر كۆده‌بنه‌وه‌
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌ برۆكسێل كۆ ده‌بنه‌وه‌ و، هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر تاوتوێ ده‌كه‌ن. به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی بی ‌بی ‌سی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ دوو مه‌به‌ست ده‌بێت؛ یه‌كه‌م خۆئاماده‌كردن و چۆنیه‌تیی ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و، یه‌كه‌ودوایش بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌وه‌ی ئه‌ورووپا له‌ ئوكراین، بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕووسیا له‌سه‌ری.

بیست و هه‌شت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌ بڕۆكسێل ئاماده‌ ده‌بن، به‌ بایه‌خه‌وه‌ چۆنیه‌تیی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان، تاوتوێی ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ عێراق و سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌وێ. به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی بی بی سی، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا زیاتر له‌ هه‌موو وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، توندڕه‌ویان لێوه‌ چووه‌ته‌ عێراق و سووریا. هه‌ڵبه‌ت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هیچ بڕیارێك نادرێت، به‌ڵكو زیاتر ئاماده‌سازی ده‌كه‌ن بۆ كۆڕبه‌ندی ڕه‌واندنه‌وه‌ی تیرۆر، كه‌وا بڕیاره‌ مانگی دادێ له‌ ئه‌مه‌ریكا ببه‌سرێت. شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینیش، ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا ده‌بێت، پێیان وایه‌ ده‌بێت له‌ ئاست ڕووسیادا، بێنه‌ ده‌ست.
Top