توركیا:زیاتر له‌ (8200)كه‌س كه‌ په‌یوه‌ندیان (به‌داعش)ه‌وه‌ بووه‌ ده‌رمان كردووه‌ و ڕێگریمان لێ كردوون بێنه‌ وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌.

توركیا:زیاتر له‌ (8200)كه‌س كه‌ په‌یوه‌ندیان (به‌داعش)ه‌وه‌ بووه‌ ده‌رمان كردووه‌ و ڕێگریمان لێ كردوون بێنه‌ وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌.
وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانی توركیا(تانه‌ر یه‌ڵدز) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق (ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) له‌ به‌غدا گوتی:وڵاته‌كه‌مان رێوشوێنی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ رێگری كردن له‌وكه‌سانه‌ گومانیان لێده‌كرێت سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش بن و تاكو ئێستاش زیاتر له‌ 1800كه‌سمان ده‌ركردووه‌ له‌ وتوركیا و رێگریمان كردوون بێنه‌ وڵاتمانه‌وه‌،ئه‌مه‌و یه‌ڵدز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی زیان لێكه‌وتووی یه‌كه‌مه‌ به‌هۆی هێڕشه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه‌ كه‌به‌شێكی خاكی عێراق كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كۆنترۆڵیانه‌وه‌،له‌كۆتایی قسه‌كانیدا یه‌ڵدزگوتی:جیهان له‌ ترسناكی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر بێئاگایه‌ ئه‌وه‌تا سه‌دان هه‌زار كه‌س كوژراون له‌ سوریا و عێراق به‌هۆی تیرۆره‌وه‌ .
Top