وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى به‌ هاوڵاتیانى ده‌دات سه‌ردانی ئێران نه‌كه‌ن

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى به‌ هاوڵاتیانى ده‌دات سه‌ردانی ئێران نه‌كه‌ن
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا وێراى هۆشدارى به‌ هاووڵاتیانى خۆى له‌باره‌ى سه‌فه‌ركردن بۆ ئێران پێشنیازى پێكردون كه‌ له‌ باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى سه‌فه‌ر بۆ ئێران هۆشیار بن. به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا؛ هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ریش ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكی درا كه‌ خۆیان له‌ سه‌ردانیكردنی ئێران بپارێزن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌میر جه‌یسون ره‌زائییان په‌یامنێرى واشنتۆن پۆست له‌ هاوینى رابردوو له‌ ئێران ده‌ستگیر كرا و هه‌روه‌ها ئه‌میر میرزا حیكمه‌تى كارمه‌ندى هێزى ده‌ریایى پێشووى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هاوینى ساڵى دووهه‌زار و یازده‌ به‌ تۆمه‌تى سیخۆڕى كردن؛ حوكمى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركرا و دواتر به‌ ده‌ ساڵ زیندانى حوكمه‌كه‌ی كه‌م كرایه‌وه‌.
Top