ئۆغڵو: وه‌حشیگه‌رایی ئه‌سه‌د هۆكاری ئه‌م بارودۆخه‌یه
ئه‌حمه‌د دا‌و ئۆغڵو، رایگه‌یاند: سه‌رچاوه‌ی ئه‌و وهحشیگهراییهی ئێستا هه‌یه رژێمی سوریایه ،كهبارودۆخهی دروست كردووه، بۆیه پێویسته ناوچه‌یه‌كی دژه فڕین له‌سه‌ر سنوره‌كان له‌گه‌ڵ سوریا دروست بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، باسی له‌وه‌شكرد: ناوچه سنوریه سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ سوریا به‌رده‌وام فراوانتر ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێ له چه‌كداره بیانیه‌كان بگیرێت بچنه ئه‌و ولاَتهوه به‌بێ ئه‌وه‌ی سنوره‌كان به‌رووی ئاواره‌كاندا دابخرێت.
ئۆغڵو ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه‌دا به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین نایه‌ته دی و پێویسته بۆ ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی بنیاد بنرێت.
nana