ئۆغڵو: وه‌حشیگه‌رایی‌ ئه‌سه‌د هۆكاری‌ ئه‌م بارودۆخه‌یه‌

 ئۆغڵو: وه‌حشیگه‌رایی‌ ئه‌سه‌د هۆكاری‌ ئه‌م بارودۆخه‌یه‌
ئه‌حمه‌د داو ئۆغڵو، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا جارێكی‌ تر هێرشی‌ كرده‌وه‌ سه‌ر حكومه‌تی‌ دیمه‌شق كه‌ هۆكاری‌ دروستبوونی‌ ئه‌م بارودۆخی‌ ئێستایه‌و داواشی‌ كرد، ناوچه‌یه‌كی‌ دژه‌ فڕین له‌سه‌ر سنور دروست بكرێت.

ئه‌حمه‌د داو ئۆغڵو، رایگه‌یاند: سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌و وه‌حشیگه‌راییه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ رژێمی‌ سوریایه‌ ،كه‌بارودۆخه‌ی‌ دروست كردووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ناوچه‌یه‌كی‌ دژه‌ فڕین له‌سه‌ر سنوره‌كان له‌گه‌ڵ سوریا دروست بكرێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا، باسی‌ له‌وه‌شكرد: ناوچه‌ سنوریه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ سوریا به‌رده‌وام فراوانتر ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێ‌ له‌ چه‌كداره‌ بیانیه‌كان بگیرێت بچنه‌ ئه‌و ولاَته‌وه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ سنوره‌كان به‌رووی‌ ئاواره‌كاندا دابخرێت.

ئۆغڵو ته‌ئكیدیشی‌ كرده‌وه‌، ئاشتی‌ و ئارامی‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی فه‌له‌ستین نایه‌ته‌ دی‌ و پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی‌ فه‌له‌ستینی‌ بنیاد بنرێت.





nana
Top