كامیرۆن داوا له‌ ئۆباما ده‌كات ده‌نگی بڵندی تیرۆر كپ بكات

كامیرۆن داوا له‌ ئۆباما ده‌كات ده‌نگی بڵندی تیرۆر كپ بكات
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دیڤد كامیرۆن داوا له‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما ده‌كات ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌ی تیرۆریستان له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كانی ئه‌نته‌رنتێت نه‌هێڵێت و رێگریان لێ بكات،ئه‌وه‌ش به‌ جه‌خت كردن له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێت له‌وانه‌ش تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك و تویته‌ر به‌ مه‌به‌ستی هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان،هه‌روه‌ها كامیرۆن و ئۆباما به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شیان راگه‌یاند له‌ دژی پلان و پڕوپاگه‌نده‌كانی تیرۆریستان له‌ واشنتۆن ئه‌وه‌ش به‌ لادانی په‌رده‌ له‌سه‌ر پلانه‌ هاوبه‌شه‌ ئه‌منییه‌كانیان،له‌ كۆتاییدا په‌یمانی ئه‌وه‌شیان به‌ست كه‌ هه‌وڵ بۆ گه‌شه‌ی ئابووری هه‌ردوو وڵات بده‌ن له‌داهاتوودا.
Top