كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان رۆحانی و خامه‌نه‌ئیه‌وه‌ به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی وڵاته‌وه‌

كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان رۆحانی و خامه‌نه‌ئیه‌وه‌ به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی وڵاته‌وه‌
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهان و ته‌نگژه‌ی دارایی ئێران ناكۆكی كه‌وته‌ نێوان رۆحانی و خامه‌نه‌ئیه‌وه‌، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانیه‌وه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی:چاوپێكه‌وتنه‌كانی نێوان سه‌رۆك حه‌سه‌ن رۆحانی و رێبه‌ری باڵای ئیسلامی ئایه‌تو ڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی هۆكاره‌كه‌ی ته‌نگژه‌ی دارای وڵاتی ئێرانه‌ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان،هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه‌ گوتیشی:روحانی ئه‌یه‌وێ گۆشه‌گیری ئێران له‌ رووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ نه‌مێنێت بۆ سه‌ك كردنی باری ئابووری وڵاته‌كه‌ی به‌ڵام خامه‌نه‌ئی داوای ئابووری به‌رگری ده‌كات له‌ به‌رانبه‌ر سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌هۆی وێسگه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئێرانه‌وه‌.
Top