ئه‌مه‌ریكا: به هاوكاری توركیا رێگری له چوونی جیهادییه‌كان بۆ سوریا ده‌كه‌ن
هارف باسی له داواكارییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه داوای له وڵاتانی ئه‌ندام كردبوو سنووره‌كانیان به باشی بپارێزن و رێگه نه‌ده‌ن له رێگای سنووره‌كانیانه‌وه كه‌س بچێته ناو سووریا و گوتی: "ئه‌مه پرس و كێشه‌یه‌كی زۆر گرنگه و سنووره‌كان زۆر به‌رفراوانن و به ئاسانی ده‌كرێت له‌و سنوورانه‌دا هاتوچۆ بكرێت، بۆیه بۆ ده‌ستنیشانكردنی جیهادییه بیانییه‌كان و رێگریكردنیان له رویشتن بۆ ناو سووریا، له‌گه‌ڵ توركیادا پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین".
هارف له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا له بواری پاراستنی سنووره‌كانییه‌وه توركیا ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كردووه گوتی: "بێگومان ده‌زانن ئه‌مه چه‌نده زه‌حمه‌ته و ئه‌گه‌ر له رووی جۆگرافیاوه سه‌یری توركیا بكه‌ین، ده‌بینین كه توركیا زیاتر له هه‌ر وه‌ڵاتێكی دیكه كه‌وتووته ژێر كاریگه‌رییه‌وه و ده‌زانن كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه و له بواری داخستنی سنووره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێمه پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن".