حەسەن نەسروڵڵا: هەموو جۆرە چەكێكمان هەیە
رۆژنامەی مەعەریو-ی ئیسرائیل لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردووە، كە حیزبوڵای لوبنان جبەخانەكانی خۆی پڕكردوو بە چەكی ئێرانی، ئەو چەكانەیش تاوەكو ئێستا ئیسرائیل بەرەوڕووی نەبووەتەوە. هەروەها سەرچاوە زانیارییەكانی ئیسرائیل پێیانوایە كە بەشێكی زۆری توانا و ئیمكانیاتی سەربازی ئێران لەبەردەستی حیزبوڵڵای لوبنانە.
رۆژنامە ئیسرائیلییەكە سەبارەت بە توانا سەربازییەكانی حیزبوڵڵای لوبنان نووسیویەتی "ئەو گرووپە بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، مووشەكی هەستیار، چەكی دژە زرێپۆش چەكدار كراوە". پێشتریش راوێژكاری پێشووی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل گوتبووی "حیزبوڵڵا بە قەدەر وڵاتێكی سەربەخۆ چەكی لەبەردەستدایە، كە بریتین لە مووشەكی وشكانی بۆ دەریا، چەكی دژە فڕۆكە و چەكی دژە تانك".
حیزبوڵای لوبنان گرووپێكی شیعی لوبنانییە كە لە دوای شۆڕشی ئێران دامەزراوە و دەسەڵاتدارانی ئێرانی لە دامەزراندنیدا رۆڵی سەرەكییان هەبووە و بەباڵێكی سەربازی ئێران لە باشووری لوبنان دادەنرێت. ئەو گرووپە ساڵانێكی زۆرە لەگەڵ ئیسرائیل لە شەڕدان و دوایین شەڕی قورسی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2006.
رووداو