مێركل: له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر پرسی تیرۆر له عێراق هاوڕاین
له میانه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌واییه‌كه‌دا مێركل رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا ھه‌مان بۆچوونیان ھه‌یه له‌سه‌ر حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی عێراق و جه‌ختی كرده‌وه "بۆمان ده‌ركه‌وت كه پێویسته چاره‌سه‌رێكی بونیاتنه‌ر بۆ عێراق بدۆزینه‌وه. هاوكات به حكوومه‌تی عێراقمان راگه‌یاندووه كه پێویسته هه‌موو گرووپه‌كانی ئیسلامی و هه‌موو لایه‌نه‌كان به یه‌كسانی مافیان هه‌بێت به تایبه‌تیش ئه‌و فره ره‌نگیه بۆ نێو سوپاش بگوازرێته‌وه".
راوێژكاری باڵای حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به مه‌شقی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌شداری پێكردنی سوننه‌كان و ئێزدییه‌كان له‌و مه‌شقانه‌دا گوتی: " دڵخۆشین به ئه‌نجامدانی چالاكی له شاری هه‌ولێر. هاوكات له‌گه‌ڵ دانانی سیستمی پاتریپت په‌یوه‌ندییه‌كانی دوو قۆڵییمان له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا به‌هێزتر بووه". ئه‌نجێلا مێركل ئاماژه‌ی دا كه وڵاتی توركیا هاوكاری زۆری په‌نابه‌ره‌كانی سووری كردووه، له‌و باره‌یه‌وه گوتی "توركیا له رووی هاوكاری مرۆییه‌وه رۆڵێكی گرنگی بینیوه. ئه‌گه‌ر توركیا ھاوكاری ئه‌و دوو ملیۆن ئاواره سوورییه‌ی نه‌كردایه بارودۆخی ئاواره‌كان زۆر خراپ ده‌بوو.
سه‌باره‌ت به كۆتایی پێھاتنی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی ئاشته‌وایی هه‌مان بۆچوونمان هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا". مێركل جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له پرسی تیرۆریشدا هه‌مان بۆچوونی توركیایان هه‌یه و گوتی: "له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی تیرۆردا توركیا هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه و به‌یه‌كه‌وه ھه‌نگاو ده‌نێین. هه‌ندێك جار جیاوازی بچووك له بۆچونه‌كانماندا هه‌یه. له دژی تیرۆر شان به‌شانی یه‌كتر وه‌ستاوین و به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه".