واشنتن رەتیدەكاتەوە بنكە سەربازییەكانی بۆ هەمیشە لە عێراق بهێڵێتەوە

 واشنتن رەتیدەكاتەوە بنكە سەربازییەكانی بۆ هەمیشە لە عێراق بهێڵێتەوە
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رەتیكردەوە بەنیاز بێت بنكە سەربازییەكانی بەشێوەیەكی هەمیشەیی لە عێراق بهێڵێتەوە، دەشڵێت هیچ مەرجێكی پێشوەختەشیان دانەناوە لە بەرامبەر هاوكاریكردنی عێراق.

جیفری لۆری گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازی تاجی و بنكە سەربازییەكانی دیكە مەشق و راهێنان بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەكەن".

هاوكات باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هیچ مەرجێكی پێشوەختەی دانەناوە لەبەرامبەر هاوكاریكردنی عێراق".

جیفری لۆری گوتیشی: "ئەمریكا بە نیاز نییە هێزە سەربازییەكانی بە شێوەیەكی هەمیشەیی لە بنكە سەربازییەكانی عێراق بهێڵێتەوە".

هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن رایانگەیاند ئەمریكا بەنیازە بەشێوەیەكی بەردەوام هێزە سەربازییەكانی لە بنكەی سەربازی حەبانیەو چەند بنكەیەكی دیكەی سەربازی عێراق بهێڵێتەوە".




رووداو
Top