یه‌كه‌م ژنه‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆكی‌ ئۆكرانیا

 یه‌كه‌م ژنه‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆكی‌ ئۆكرانیا
كۆلیندا غرابار كیتارۆفیچ، یه‌كه‌م ژنه‌ له‌ مێژوی‌ ئۆكرانیادا وه‌ك سه‌رۆكی‌ وڵات هه‌ڵبژێردرا، ئه‌ویش دوای‌ ململانێیەکی سه‌خت له‌گه‌ڵ ئیفۆ یۆسیبۆفیچی رکابەری‌.
كیتارۆفیچ له‌قۆناغی‌ دوه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ به‌ده‌ستهێنلانی‌ (50%) دەنگەکان توانی‌ به‌سه‌ر ئیفۆ یۆسیبۆفیچی‌ سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ وڵات كه‌ (49%) ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێنابو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته‌ سه‌رۆكی‌ ئۆكرانیا.
سه‌رۆكه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ نوێیه‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ (46) ساڵه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكراتی‌ كرواتی‌، كه‌ (20) ساڵ پێش ئێستا هه‌ر ئه‌و پارته‌ وڵاتی‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی‌ برد.
له‌ پێشتریشدا كیتارۆفیچ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كرواتیا بوه‌و ماوه‌یه‌كیش وه‌ك جێگری‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ هاوپه‌یمانیه‌تی‌ باكوری‌ ئه‌تڵه‌سی‌ (ناتۆ) كاری‌ كردوه‌.
كرواتیا یه‌كێكه‌ له‌ وڵاتانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا و یه‌كێك له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ وڵات كه‌ رۆبه‌روی‌ سه‌رۆكه‌ نوێیه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ رێژه‌ی‌ بێكاریه‌ كه‌ده‌گاته‌ (20%).







(سبەی)
Top