پنتاگۆن:تاكو ئێستا(5000) بۆمب له‌ تیرۆریستانی داعش دراوه‌

پنتاگۆن:تاكو ئێستا(5000) بۆمب له‌ تیرۆریستانی داعش دراوه‌
پنتاگۆن رایگه‌یان رایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تای هێڕشه‌ ئاسمانیه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه‌ بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش نزیكه‌ی 5000بۆمب له‌دژیان به‌كارهاتووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 3000ئامانجی جۆراوجۆری پێكاوه‌ له‌ نێوانیان دا 58زرێپۆش بووه‌،ئه‌مه‌و گشت په‌لاماره‌ ئاسمانیه‌كان تاكو 31كانونی یه‌كه‌می رابردوو گه‌یشتوه‌ته‌1676په‌لامار،هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه‌ گوتیشی زیانه‌كانی تیرۆریستان به‌شێوه‌یه‌كی ورد نه‌زانراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا هاووڵاتیانی سڤیل به‌ر ئه‌و په‌لامارا نه‌ كه‌وتوون یان نا . هه‌روه‌ها پنتاگۆن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ له‌و په‌لاماره‌ ئاسمانیانه‌دانزیكه‌ی 900ئامێری شه‌ر كراون به‌ئامانج كه‌ 184یان ئه‌تۆمبیلی سه‌ربازی جۆری (هه‌مه‌ر)بوون و 26یانیش تانك بوون و 52حه‌شارگه‌ی ژێر زه‌ویش كراون به‌ئامانج له‌گه‌ڵ673مۆڵگه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ و زیاتر له‌ هه‌زار خانووش كه‌ جێگاو باره‌گای ئه‌وهان بووه‌.
Top