واشنتۆن هۆشداریی دایه‌ هاووڵاتیانی كه‌ سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ نه‌كه‌ن

واشنتۆن هۆشداریی دایه‌ هاووڵاتیانی كه‌ سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ نه‌كه‌ن
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌ هۆى هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كان كه‌ له‌ مانگه‌كانى رابردوو له‌ فه‌ڕه‌نسا؛ ئۆستراڵیاو كه‌نه‌دا بۆ سه‌ر هاووڵاتیان ئه‌نجام درا؛ هۆشدارى به‌ هاووڵاتیانى خۆى ده‌دات.

له‌ به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه‌ رۆژى هه‌ینى بڵاو كرایه‌وه‌ ؛ هاتووه‌ : هێرشه‌ تیرۆریسته‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌ تیرۆریستیییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت چ به‌ گرووپ بێت یا شه‌خسى بێت پێویسته‌ كه‌ هاووڵاتیانى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى ئاسایشى خۆیان هۆشیارتر بن و پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى خاكى ئه‌مه‌ریكا به‌ تایبه‌تى له‌ گردبونه‌وه‌كاندا؛وه‌كو رووداوه‌كانى وه‌رزشى و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان هۆشیارتربن.
Top