وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كاتی راهێنان پێكردنی به‌رهه‌ڵستكارانی میانڕه‌وی سوریا له به‌هاره‌وه ده‌ست پێده‌كات چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه چه‌كداره‌كانی داعش تاكو ئێستاش په‌یوه‌ستن به توانا سه‌ربازییه‌كانیانه‌وه هێچ گۆڕانێك به‌سه‌ریاندا نه‌هاتووه سه‌ره‌رای ئه‌و هێڕشه ئاسمانیانه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانان،هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئومێده‌واره راهێنان به (5000)چه‌كدار بكات ساڵانه لهبهرههڵستكارانی سوریا،ئینجا گوتیشی:توركیا‌و سعودیه‌و قه‌ته‌ریش ره‌زامه‌ندیان نواندووه ئه‌و راهێنانه سه‌ربازییانه له خاكی ئه‌واندا ئه‌نجام بدرێت. و/ئه‌یوب كوردی