چه‌ند تێوهگلاوێكی كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێی پاریس ده‌ستگیر كران
تا ئێستاش توانیویانه حه‌وت كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، له‌نێویشیاندا دوو برا به ناوه‌كانی (شه‌ریف كواچی) و (سه‌عید كواچی) كه گومانی زۆریان لێكراوه به‌شدار بوو بن له‌و په‌لاماره تیرۆریستییه‌دا.
پێشوتریش له‌ساڵی 2008دا، شه‌ریف كواچی به‌تۆمه‌تی پێكهێنانی گروپێكی جیهادیی كه خه‌ڵكی به‌ناوی جیهاده‌وه ناردووه بۆ عیراق بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له فه‌ره‌نسا زیندانی كراوه.
هاوكات به‌گوێره‌ی سایتی " antiwar.com" كه تایبه‌ته به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ربازی و كرده‌ی تیرۆریستی، ئه‌و په‌لامارده‌رانه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره-ی سه‌ربه رێكخراوی قاعیده له سوریا شه‌ڕیان كردوه و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا.
خه‌ندان : BBC