ئه‌مه‌ریكا و سعودیه‌ چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئه‌مه‌ریكا و سعودیه‌ چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ راوێژكارى كاروبارى دژه‌ تیرۆری كۆشكی سپى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عه‌ره‌بستانى سعودییه‌ دیدارو چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌دات.

به‌ گوته‌ى راگه‌یه‌نرااوی كۆشكی سپى له‌و دیداره‌دا؛ له‌باره‌ى شه‌ڕ له‌ دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش و هه‌روه‌ها بارودۆخى یه‌مه‌ن و سوریا گفتوگۆ ده‌كرێت. شایه‌نى باسه‌ سعودییه‌ له‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ به‌شداره‌ له‌ ئیئتیلافى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى ئه‌مه‌ریكا له‌ دژى داعش له‌ سوریا و عێراق شه‌ڕ ده‌كات.
Top