به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له یه‌مه‌ن 50 كه‌س كوژران و 100ی دیكه‌ش برینداربوون
سه‌رچاوه‌ییه‌كى ئه‌منى ناوخۆى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن خۆی به بنكه‌یه‌كی پۆلیسدا ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا په‌نجا كه‌س كوژران و زیاتر له سه‌دی دیكه‌ش برینداربوون .
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له دوای ئه‌م رووداوه هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی رووداوه‌كه‌یان نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و له‌م باره‌وه هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره.