پارچەیەک لە فڕۆکە مالیزییە ونبووەکە دۆزرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە،٧ی کانونی دووەم، دەستەی گەڕان بەدوای فرۆکە نەفەر هەڵگرەکەی ئەیرباس ئی – ٣٢٠ی کۆمپانیای مالیزیایی ئەیرئاسیا ڕایگەیاند، کلکی ئەو فڕۆکە لە نێو دەریای جاوە بینراوە.
لە یازدە ڕۆژ لە مەوبەر کە ئەو فڕۆکە ونبووە ئەوە یەکەمجارە هەواڵێک سەبارەت بە دۆزینەوە بەشێکی گەورەی لاشەی فڕۆکەکە بلاو بۆتەوە و هیوای دۆزینەوەی بەشەکانی دیکە بەتایبەت سندوقە ڕەشەکەی ژیاندۆتەوە.
شیکاری زانیارییەکانی نێو سندوقە ڕەشەکەی فڕۆکەکە یارمەتی دۆزینەوە هۆکاری کەوتنە خوارەوە فڕۆکەکە دەدات.
فڕۆکەی نەفەر هەڵگری کۆمپانیای ئەیر ئاسیا، ٢٨ی کانوونی یەکەم لە نیوەی ڕێگا دوو کاتژمێریەکەی لە شاری سورابایا لە ئەندەنۆسیا بۆ سەنگاپور بە ١٦٢ سەرنشینەوە ون بوو.
ئەوە سێهەمین فڕۆکەی نەفەر هەڵگری مالیزیە کە لە ماوەی یەک ساڵ تووشی رووداو بوون.