پنتاگۆن: 1350هێرشی ئاسمانیمان كردووەتە سەر داعش
گوتەبێژێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) راشیگەیاند: "ژمارەی هێرشە ئاسمانییەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بۆ سەر چەكدارانی داعش تا شەوی دووشەممەی رابردوو گەیشتە ١٣٥٠ هێرش، كە ٦٨٧ لە عێراق و ٦٦٣ لە سووریا ئەمجامدراون".
گوتەبێژەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا گوتیشی "فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان جگە لە ئەمریكا تا شەوی دووشەممەی رابردوو ٣٠٩ هێرشی ئاسمانییان كردبووە سەر چەكدارانی داعش لە عێراق و سووریا، كە ٢٣٧ هێرشیان لە عێراق ئەنجامدراون".
هێرشی وڵاتانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ سەر گرووپی داعش لە عێراق لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ دەستیانپێكرد و سەرەتا تۆپخانەیەكی داعشیان لە نزیكی شارۆچكەی مەخموور لە نزیكی هەولێر كردە ئامانج.
رووداو