به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ده‌یان چه‌كداری تالیبانى پاكستان كوژران

به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ده‌یان چه‌كداری تالیبانى پاكستان كوژران
سوپاى پاكستان بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى وڵاته‌كه‌یان چه‌ند باره‌گایه‌كى چه‌كدارانى تاڵیبانیان له‌ نزیك سنورى ئه‌فغانستان بۆردومان كردووه‌ كه‌ له‌ ئاكامدا سى و یه‌ك چه‌كدارى تاڵیبان كوژراون. هاوكات ده‌زگاى په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانى سوپاى پاكستان بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى سوپاى پاكستان له‌ ناوچه‌ى خه‌یبه‌ر ناوه‌ندێكى مه‌شق و راهێنانى تاڵیبانیان بۆردومان كردووه‌ كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ دانانى بۆمب؛ كه‌ له‌ ئاكامدا سى و یه‌ك چه‌كدار كوژراون وچه‌ند كه‌س كه‌ به‌رپرسى دانانى بۆمب بوون له‌ ناو كوژراوه‌كاندا بوون.
Top