359 كۆچبه‌ری سوریی له‌ كه‌ناراوه‌كانی باشووری ئیتالیا رزگار كران

359 كۆچبه‌ری سوریی له‌ كه‌ناراوه‌كانی باشووری ئیتالیا رزگار كران
هێزی ده‌ریاوانی ئیتالیا توانی كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر كه‌ سێسه‌دو په‌نجاو نۆ په‌نابه‌ری سوری تیابووه‌ رزگار بكات دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌ كه‌شتیوانه‌كه‌ سه‌رنشینه‌كانیان له‌ ناوه‌راستی ده‌ریای ناوه‌راست جێهێشتووه‌ ، كه‌ ئه‌م كاره‌ بۆ دووه‌م جاره‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات یه‌كێتی وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌وڵی جیدی بدات بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ بازرگانیكردنه‌ به‌ مرۆڤ . پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئیتاڵیایه‌وه‌ به‌ فرۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر ده‌ستیپێكرد كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ نزیكه‌ی چل میل له‌ كه‌ناری باشووری ئیتالیا نزیك ببوه‌وه‌ .

دیمیتریس ئه‌فرامۆ پۆلۆس كۆمسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كۆچكردن رایگه‌یاند رفێنه‌ران رێگه‌ی نوێ بۆ ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنن ، روونیشیكرده‌وه‌ ، پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا رووبورووی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ببێته‌وه‌ . ئێستاش یه‌كێتی ئه‌وروپا پلانی دارشتووه‌ بۆ جه‌نگی دژ به‌ رفێنه‌ران ، ئه‌وانه‌ی بازرگانی به‌ مرۆڤ ده‌كه‌ن و ژیانیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌
Top