هێزی ده‌ریاوانی ئیتالیا توانی كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر كه سێسه‌دو په‌نجاو نۆ په‌نابه‌ری سوری تیابووه رزگار بكات دوای ئه‌وه‌ی تیمه كه‌شتیوانه‌كه سه‌رنشینه‌كانیان له ناوه‌راستی ده‌ریای ناوه‌راست جێهێشتووه ، كه ئه‌م كاره بۆ دووه‌م جاره له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دووباره ده‌بێته‌وه ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات یه‌كێتی وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌وڵی جیدی بدات بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بازرگانیكردنه به مرۆڤ . پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌كه له‌لایه‌ن ئیتاڵیایه‌وه به فرۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر ده‌ستیپێكرد كه كه‌شتییه‌كه نزیكه‌ی چل میل له كه‌ناری باشووری ئیتالیا نزیك ببوه‌وه .
دیمیتریس ئهفرامۆ پۆلۆس كۆمسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كۆچكردن رایگه‌یاند رفێنه‌ران رێگه‌ی نوێ بۆ ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنن ، روونیشیكرده‌وه ، پێویسته یه‌كێتی ئه‌وروپا رووبورووی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ببێته‌وه . ئێستاش یه‌كێتی ئه‌وروپا پلانی دارشتووه بۆ جه‌نگی دژ به رفێنه‌ران ، ئه‌وانه‌ی بازرگانی به مرۆڤ ده‌كه‌ن و ژیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه