عه‌بدولمه‌لیك حوسی سه‌ركرده‌ی گروپی حوسییه‌كان پرۆژه‌ی یه‌مه‌نی بۆ شه‌ش هه‌رێم ره‌تكرده‌وه كه له‌لایه‌ن كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی بڕیاری له سه‌ر دراوه . له وته‌یه‌كی راسته‌وخۆدا كه به هه‌زاره‌ها له‌لایه‌نگرانی ئاماده‌ی بوون عه‌بدولمه‌لیك حوسی رایگه‌یاند كه حوسییه‌كان ئه‌م پلانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه . لێژنه‌ی دیالۆگی نیشتیمانی كه له نوێنه‌رانی سه‌رتاپای یه‌مه‌ن پێك هاتووه له مانگی ئایاری ساڵی رابردوو رێككه‌وتن له سه‌ر دووباره دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی یه‌مه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی سته‌م له هیچ ناوچه‌یه‌ك نه‌كرێت و سه‌قامگیری باڵ به سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا بكێشێت .
هه‌ندێك له دانیشتوانی باشووری یه‌مه‌ن هه‌ست ده‌كه‌ن كه باكووری یه‌مه‌ن هه‌وڵی خۆ سه‌پاندن ده‌دات ، وا بڕیاریشه ئه‌م پلانه بخرێته ناو ده‌ستووری یه‌مه‌ن و راپرسی له سه‌ر ئه‌نجام بدرێت .