لە هەر 40 چركەیدا لە جیهان كەسێك هەوڵی خۆ كوشتن دەدات

لە هەر 40 چركەیدا لە جیهان كەسێك هەوڵی خۆ كوشتن دەدات
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند كە لە هەر 40 چركەیەك لە جیهان كەسێك هەوڵی خۆ كوشتنی داوە دەكاتە ساڵانە 800 هەزار كەس.
ئەمە بۆ یەكەمجارە رێكخراوی نێو دەوڵەتی تەندروستی جیهانی ئەو ژمارەیە ئاشكرا دەكات، كە لەنێوان 10 ساڵە ئەم توێژنەوەیە ئەنجامدراوە بە بەشداربووی 173 دەوڵەت. هەر لەو باریەوە ئەو رێكخراوە رایدەگینێت كە هەوڵدان بۆ خۆ كوشتن كێشەیەكی تەندروستی و دەروونیە هیچ چارەسەرێكی نیە. بەڵام لە توێژنەوەكە هاتووە كە ئەگەری ئەوە هەیە تا ساڵی 2020 رێژەی خۆكوشتن 10% كەمتر بێتەوە.
هەروەها توێژنەوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە كە رێژەی خۆ كوشتنی رەگەزی نێر زیاتر بووە لە رەگەزی مێ، دەڵەتە دەوڵەمەندەكان هەوڵی خۆكوشتنی زیاتر تیدا بووە لە دەوڵەتە هەژارەكان.
لەگەڵ ئەوەشدا خۆ كوشتنەكان زیاتر بە ژەهر بووە یاخود ئەو دەرمانانەی بۆ لە ناوبردنی زیندەوەر بەكاردێت بەشێكی تر لەو دیاردەیە لە ناو كەسە سەربازەكان روودەدەن لەكەسانی ئاسایی زیاتر بەهۆی ئەو كارەساتانە لە جەنگ بینیویانە بەرگەناگرن. بۆیە ئەو رێكخراوە جیهانیە بریاریداوە كە پلانێكی گەورە و نەتەوەی دابرێژێت بە بەشداری بووی زۆربەی وەڵاتانی جیهان بۆ بەرنگار بوونەوە لە دیاردەی خۆ كوشتن.





سەرچاوەcnn
سانە سلێمان عساف
Top