نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی رێكخراوی تیرورستی داعش ژه‌نه‌راڵ(جۆن ئالن)گوتی: ته‌نها به‌كرده‌ی سه‌ربازی ئومێدی له‌ناوچوونی داعه‌ش به‌دی نایه‌ت،هه‌روه‌ها گوتیشی:هاوبه‌شه‌كانمان له‌م هاوپه‌یمانێتیه‌دا به‌شێوازێكی كاریگه‌ر كاره‌كانیان ئه‌نجام داوه بۆ له‌ناوبردنی داعش و راگرتنی په‌ره‌سه‌ندنیان و زیاد بوونیان و دانانی سنوورێك بۆ پشتگیری كردنی مادییان،هه‌روه‌ها ناوبراو بۆچوونه‌كانی خۆی خسته‌روو بۆ رۆژنامه‌ی (دێڤنس نیوز)سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه به‌شێكی به‌رفراوانی خاكی عێراقی داگیر كردووه و به‌ره‌و به‌غدا ده‌كشا به‌ئومێدی داگیر كردنی،له‌كۆتایی گوته‌كانیدا ئالن گوتیشی:له‌دوای شه‌ش مانگ له بانگهوارهكهی ئوباماوه بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به دژایه‌تی كردنی داعش نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆهاوپهیمانی نێوده‌وله‌تی ده‌ستنیشان كرا بۆ دژایه‌تی كردنی داعش وچاوپێكهوتنیش ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری 60 وڵاتی هاوپه‌یمان داله 3/12/2014دا له برۆكسل بۆ به‌رچاوروونی یه‌كگرتن ویه‌ك هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت له‌ناوبردنی داعش.
و/ئه‌یوب كوردی