شه‌وى رابردوو له‌ سه‌رتاپاى جیهان ماڵئاوایى له‌ ساڵى 2014 و پێشوازى له‌ ساڵى 2015 كرا

شه‌وى رابردوو له‌ سه‌رتاپاى جیهان ماڵئاوایى له‌ ساڵى 2014 و پێشوازى له‌ ساڵى 2015 كرا
شه‌وى رابردوو له‌ سه‌رتاپاى پایته‌ختى وڵاتانى جیهان به‌ نیمایش و ئاهه‌نگى جۆراوجۆر خه‌ڵك ماڵئاواى له‌ ساڵى 2014 و پێشوازیان له‌ سه‌رى ساڵى تازه‌ى 2015 كرد.

یه‌كه‌م وڵاتیش كه‌ ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى سازكرد وڵاتى نیوزله‌ندا بوو ئه‌ویش به‌هۆى جیاوازى كاته‌وه‌ و كه‌ خه‌ڵكێكى زۆر له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌شدارییان كردو به‌ یارى ئاگرین پێشوازییان له‌سه‌رى ساڵى تازه‌ كرد.

له‌ شاری سیدنی وڵاتی ئوستڕاڵیا ئه‌مساڵیش له‌ پاڵ نمایشی یاری ئاگرین پێشوازیان له‌ ساڵی نوێ كرد.زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نمایشی یاری ئاگرینیان له‌ به‌نده‌ری شاری سیدنی گواسته‌وه‌ به‌م پێیه‌ش نمایشه‌كه‌ له‌ هابه‌ بریچ ده‌ستی پێكرد و هاوكات هاویشتنی فیشه‌كی یاری ئاگرین له‌ ئۆپه‌را هاوس و بیناكانی نزیك به‌نده‌ری سیدنی هاوشان بوون.

وه‌كو ساڵانی پێشوو سیدنی یه‌كه‌مین وڵات ده‌بێ كه‌ ده‌چێته‌ ساڵی نوێ و به‌م پێیه‌ش نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن شه‌شسه‌د هه‌زار كه‌س له‌ 69 شوێنى جیاواز جیاواز سه‌یری نمایشه‌كه‌یان كرد.

نمایشی یارییه‌كانی ئاگرین به‌ ئیلهام ناوزه‌د كرا و بۆ ماوه‌ی 12 خوله‌ك تاریكی ئاسمانی ره‌نگاوڕه‌نگ كرد.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌ییه‌دا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌ندا و نه‌مسا و به‌رازیل و ئیتاڵیا و ڤاتیكان و رووسیا و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى وڵاتانى دیكه‌ به‌ شێوازى جۆاروجۆر به‌یارى ئاگرین سه‌رسورهێنه‌ر و ئاهه‌نگى جیاجیا خه‌ڵك پێشوازیان له‌ سه‌رى ساڵى تازه‌ كرد.

له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانیش زۆربه‌یان به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكى به‌ یارى ئاگرین و نمایشى جۆراوجۆر پێشوازى له‌ سه‌رى ساڵى تازه‌كراو له‌ دیمه‌نه‌كانی دوا شه‌وی ساڵی رابردووی دوبه‌ی كه‌ گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له‌ بورجی خه‌لیفه‌ سازكرا سه‌رنجی میدیا جیهانییه‌كانی راكێشا به‌وه‌ی كه‌ زۆرترین گه‌شتیار ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ بوون.

هه‌ر بۆیه‌ بۆ ساڵی رابردوو دوبه‌ی بووه‌ خاوه‌نی زۆرترین گه‌شتیار كه‌ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه‌. هه‌ر شه‌وى رابردوو دواى پێشوازیكردن له‌ سه‌رى ساڵى تازه‌، ئاهه‌نگ و نمایشه‌ جۆراوجۆره‌كان وه‌ك یارییه‌ ئاگرینه‌كان كۆتایى هات.
Top