وۆڵ ستریت جۆرناڵ: تێچوونى هێرشه ئاسمانیه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاره
له‌مباره‌ییه‌وه رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئامارێكى له‌باره‌ى هێرشه ئاسمانیی هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش فه‌رمانده‌یى ده‌كات بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، ژماره‌ى هێرشه ئاسمانیه‌كانى فرۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان دژى چه‌كدارانى داعش له عێراق گه‌یشتووه‌ته هه‌شتسه‌دو چل و یه‌ك هێرشى ئاسمانى و له سووریا گه‌یشتووه‌ته 559 هێرشى ئاسمانى.
رۆژنامه‌كه تێچوونى هێرشه ئاسمانیه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له چوار مانگى رابردوو كه دژى چه‌كدارانى داعش له عێراق و سووریا ئه‌نجامدراون خسته‌روو و رایگه‌یاند، هێرشه ئاسمانییه‌كان له‌و چواره‌ى مانگه‌ى رابردوو زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار بووه.