700 په‌نابه‌ری نایاسایی له ده‌ریایی ناوه‌ڕاست رزگاركران كه زۆربه‌یان سوورین
ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه 700 په‌نابه‌رى نایاسایی گه‌یشتنه ئیتاڵیا دواى رزگاركردنیان له كه‌شتیه‌ك له نزیك دوورگه‌ى كۆرفوی یۆنانى، و سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆش ده‌یان به‌رپرسی حكوومه‌تى ئیتاڵیا چاویان به‌و په‌رنابه‌رانه كه‌وت له‌كاتى گه‌یشتنیان بۆ فرۆكه‌خانه‌ى دوورگه‌ى جالیبۆلى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئیتاڵیا .
حكوومه‌تى ئیتاڵیا رایگه‌یاند كه پۆلیس و ده‌سه‌ڵاتى ده‌ریاوانى لێكوڵینه‌وه ده‌كه‌ن له چۆنیه‌تى بێسه‌روشوێنبوونى ئه‌و په‌نابه‌رانه دواى به رێكه‌وتنیان له كۆمارى كڕواتیا .