ئۆباما: دەرفەت لەبەردەم ئێراندا ماوە

 ئۆباما: دەرفەت لەبەردەم ئێراندا ماوە
باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، دەکرێت ئێران ببێتە هێزێکی هەرێمی سەرکەوتوو، بەمەرجێک لە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا رێککەوتنێکی ماوەدرێژ ئەنجامبدات.

ئۆباما راشیگەیاند، ئەگەر بێت و ئێران بگاتە رێککەوتنێک سەبارەت بەپرسی ئەتۆمی وڵاتەکەی، ئەوا دەکرێت ئەو سزایانەی لەسەر کەمبکرێنەوە کە بوونەتە هۆی ئەوەی ئابووری ئێران تووشی شکستێکی گەورە ببێت.

پێشتر جۆو بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، کە هیواکان بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران لاوازن و پێناچێت وڵاتان بگەنە رێککەوتن لەگەڵ ئێران، بەڵام باراک ئۆباما لەکاتی هەڤپەیڤینێکی رادیۆییدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دەکرێت لەگەڵ ئێران رێکبکەون و هیوایەک هەیە بۆ ئەوە.






رووداو
Top