پاپای‌ ڤاتیكان داوای‌ راگرتنی‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ كه‌مینه‌كان ده‌كات له‌ عێراق و سوریا

پاپای‌ ڤاتیكان داوای‌ راگرتنی‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ كه‌مینه‌كان ده‌كات له‌ عێراق و سوریا
پاپا فرانسیس پاپای‌ ڤاتیكان، به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێ‌، وێڕای‌ پیرۆزبایی‌، داوایكرد له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست تا ده‌گاته‌ نه‌یجیریا، چه‌وساندنه‌وه‌ و كوشتار و كاریی‌ توندوتیژیی‌ و بازرگانی‌ به‌ مرۆڤ و ده‌ستدرێژیی‌ سێكسی‌ رابگیرێت.

پاپا له‌ په‌یامێكیدا داوای‌ راگرتنی‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ كه‌مینه‌ ئه‌تینی‌ و ئاینییه‌كانی‌ كرد له‌ عێراق و سوریا، هه‌موو ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیانه‌شی‌ به‌دوور له‌ مرۆڤایه‌تی‌ وه‌سف كرد، كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و نه‌یجیریا، ئه‌نجام ده‌درێن.

پاپا فرانسیس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ خۆی‌ به‌رانبه‌ر به‌ بارمته‌گرتن و كوشتارگه‌كانی‌ نه‌یجیریا ده‌ربڕی‌، ئه‌و كوشتارگه‌یه‌شی‌ مه‌حكوم كرد كه‌ له‌ خوێندنگه‌یه‌كدا له‌ پاكستان رویدا و تێیدا ژماریه‌كی‌ زۆر له‌ منداڵانی‌ خوێندكار بونه‌ قوربانی‌.








nana
Top