پوتین: ئەردۆغان پیاوێکی سەرڕاستە

 پوتین: ئەردۆغان پیاوێکی سەرڕاستە
سەرۆکی رووسیا ئاشکرای دەکات کە داوای لە ئەردۆغان کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا تێکنەچێ، هەندێک پڕۆژەی هاوبەشی نێوانیان ئاشکرانەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت: "بەڵام ئەردۆغان پیاوێکی سەرڕاستە".

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ساڵانەی خۆیدا کە لە کریملن سازیکرد، رایگەیاند: "رووسیا بەمانا سیاسییەکەی دژی وڵاتانی رۆژئاوا نییە، دەمزانی دژی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی نێوانمان دەوەستنەوە، ئەو کاتەی لە تورکیا بووم بە ئەردۆغانم گوت، با قازەکان توڕەنەکەین، ئەگەرنا سبەی بەرەو ئێرە دەفڕن".

پوتین ئاشکرای دەکات: "بە ئەردۆغانم گوت با هەندێک شت ئاشکرانەکەین، ئەو کەمێک بیری کردەوە و گوتی نەخێر پێیان دەڵێین، ئەمە بژاردەی هاوبەشە تورکەکەمان بوو، ئەو گوتی هیچ شتێکمان نییە بیشارینەوە، خۆ ئێمە پلان بۆ دزینی هیچ شتێک دانانێین".

پوتین هەروەها لە رووی دەرهێنانی سامانە سرووشتییەکانی وڵاتەکەی گوتی: "ئێمە هیچ شتێکمان نەکردووە و لە رووی سیاسییەوە دژی هیچ لایەنێک نین، تەنیا دەمانەوێ دەرهێنراوەکانمان بپارێزین".










رووداو
Top