له ئه‌ندۆنیزیا 24 كه‌س به هۆی رۆچوونی زه‌وییه‌وه گیانیان له ده‌ستدا
ویدۆدۆ له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ گوندی جێمبوڵوندی سه‌ر به شاری به‌نجارنێگێرا له ناوچه‌ی جاڤای ناوه‌ڕاست، لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه كرد كه به هۆیه‌وه سه‌د و پێنج خانوو له‌و ناوچه‌یه كه‌وتووه‌نه‌ته ژێر ئاوه‌وه.
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیان تیمه‌كانی فریاگوزاری و گه‌ڕان له رۆژی رابردووه‌وه تا ئێستا توانیویانه ته‌رمی یازده كه‌س بدۆزنه‌وه. له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا تیمه‌كانی فریاگوزاری نیشتمانیی ئه‌ندۆنیزیا رایانگه‌یاند به‌هۆی رۆچوونی زه‌وییه‌وه كه رۆژی هه‌ینی دروستب وو، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه گه‌یشتووه‌ته بیست و چوار كه‌س، هه‌روه‌ها 16 كه‌سیش بریندار بوونه و 90 كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.