له‌ سۆماڵ 200 گومانلێكراو هاتن ده‌ستگیركردن

له‌ سۆماڵ 200 گومانلێكراو هاتن ده‌ستگیركردن
له‌ شاری مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ به‌ گومانی ئه‌ندام بوون له‌ رێكخراوێكی چه‌كداریدا، دوو سه‌د كه‌س له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئاسایش پارێزه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كران. له‌مباره‌یه‌وه‌ گوته‌بێژی وه‌زارتی ئاسایشی ناوخۆی سۆماڵ محه‌مه‌د عوسمان سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ھێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ دژی ئه‌ندامانی رێكخراوی ئه‌لشه‌باب كرد و گوتی: دووسه‌د كه‌س كه‌ گومانیان لێده‌كرا ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌ بن ده‌ستگیر كراون، هه‌روه‌ها ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ند پارچه‌ چه‌كێكی بچووكدا گیراوه .

محه‌مه‌د عوسمان له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌ به‌رده‌وامی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان له‌ دژی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌ چه‌كدارییه‌كان كرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات نامێنێت.
Top