ناتنیاهۆ: رووبه‌رووى داواكارى فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌بينه‌وه‌

ناتنیاهۆ: رووبه‌رووى داواكارى فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌بينه‌وه‌
دواى ئه‌وه‌ ده‌سه‌لاتى فه‌له‌ستین بریاریدا كه‌ داواكاریه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كۆتاییهێنان به‌ داگیركارى ئیسرائیل پێشكه‌ش به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن، له‌ كاردانه‌وه‌یه‌كدا بنیامین ناتینیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌ دواى دیدارى له‌گه‌ل جۆن كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ رۆماى پایته‌ختى ئیتالیا له‌باره‌ى ئایینده‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، رایگه‌یاند: كه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌رووى داواكارى فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌بنه‌وه‌.

جێى باسه‌ ده‌سه‌لاتى فه‌له‌ستین به‌ نیازه‌ داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن و به‌ پێى داواكاریه‌كه‌، پێشنیارى ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ داگیركارى خاكى فه‌له‌ستین له‌ لایه‌ن ئیسرائیل له‌ ماوه‌ى دووسالدا به‌ كۆتا بێت
Top