روسیا به توندی وه‌ڵامی پێشنیارێكی نوێی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی "فه‌ره‌نسا پرێس" بڵاوی كرده‌وه كه روسیا به توندی وه‌ڵامی ئه‌وَه‌ی داوه‌ته‌وه كه سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا پێشنیارییان كردوه بۆ دانانی چه‌ند قه‌یرانێكی نوێتر دژی مۆسكۆ‌و ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌كی به‌هێز بۆ ئۆكرانیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستاش ئه‌و پێشنیاره له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه "سێرجی رایبكۆڤ" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند" بێگومان ئێمه ئه‌م پێشنیاره هه‌روا به‌بێ وه‌ڵام جێناهێڵین".
راشیگه‌یاند: كه ئه‌و پێشنیاره رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌لایه‌ن دوژمنانی روسیا‌و ئه‌مریكاوه كراوه بۆ دانانی قه‌یرانی تر دژی روسیا به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیدار به بواری وزه و ناردنی به بڕی زیاتر له 350 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی چه‌كی نوێ بۆ ئۆكرانیا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئاڵۆزی هه‌شت مانگی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت‌و جودایخوازه‌كانی ئۆكرانیا كوژرانی زیاتر له 4634 و برینداربوونی 10,243 كه‌سی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و جگه له‌وه‌ش زیاتر له 1 ملیۆن كه‌س ئاواره بوون له‌و وڵاته.
خەندان