2 ته‌قینه‌وه‌ له‌ لیبیا باڵیۆزخانه‌ی میسر و ئیماراتیان كرده‌ ئامانج

2 ته‌قینه‌وه‌ له‌ لیبیا باڵیۆزخانه‌ی میسر و ئیماراتیان كرده‌ ئامانج
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی ئیمارات روویدا، دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش به‌چه‌ند خوله‌كێك، ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی میسر ته‌قییه‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و دوو هێرشه‌ نه‌زاندراوه‌.

عیسام زوبه‌یری، شرۆڤه‌كاری لیبی راگه‌یاندووه‌، له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌و دوو باڵیۆزخانه‌یه‌ داخراوبوون و له‌و كاته‌دا كاتی ده‌وام نه‌بووه‌ و ته‌نها پاسه‌وانه‌كان له‌سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
Top