حووسییەکان ئەرحەبیان کۆنتڕۆڵکرد
حووسییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەرامبەرەکانیان و لە راگەیێندراوێکی چەکداری عەشیرەتەکانیشدا هاتووە، کە ئەوان پاشەکشێیان بەباش زانیوە لەبەر ئەوەی سەرپشک نەبوون لە بڕیاردان لە جێگای دەوڵەت.
سەرچاوەیەک لە عەشیرەتەکان رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی چەکداری عەشیرەتەکان بۆ شەش کەس بەرزبووەتەوە لەهەڵمەتی هێرشی چەکدارە حووسییەکان بۆ سەر ناوچەکەیان و زەرەر و زیانی حووسییەکانیش نەزانراوە ، چونکە ئەوان زیانەکانیان ئاشکرا ناکەن.
لەو هێرشەدا حووسییەکان توانییان ناوچەی ژێر دەسەڵاتیان فراوانتر بکەن لە سەنعای پایتەختی یەمەن.
بەرپرسانی سەربازیش دەڵێن چەکدارە حووسییەکان تانک و تۆپیان بەکارهێناوە بۆ تۆپبارانکردنی خانوو و گەڕەکەکانی عەشیرەتەکان.
رووداو