فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 27 هێرشی ئاسمانیان كرده سه‌ر داعش له عێراق و سوریا
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان ، زۆربه‌ی مۆڵگه و باڵه‌خانه‌كانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش دووچاری هێرشی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بوون ، حه‌وت له‌و هێرشانه‌ش له نزیك شاری كۆبانی و حه‌له‌ب و سنووری نێوان عێراق و سوریا بووه . نزیكه‌ی بیست هێرشیش له عێراق بۆ سه‌ر شاره‌كانی رومادی و روتبه و موسڵ و قائیم و سامه‌را و راوه ئه‌نجامدراون