پۆلیسی ئەمریكا هۆشداری لە بارەی هێرشی هاككەرە ئێرانییەكان دەدات
بەڵگەنامەیەكی پۆلیسی فیدڕالی ئەمریکا FBI نیشاندەدات، پۆلیس بەڵێندەرانی كەرتی بەرگری، كۆمپانیاكانی بواری وزە و دامەزراوەكانی راهێنانی ئاگادار كردووەتەوە لە هێرشی هاككەرە ئێرانییەكان، بە بێ ئاماژەکردن بەوەی حکومەتی ئێران لەپشت هێرشەکانە یاخود نا.
شارەزایانی ئەمریكی، كە لە بواری ئاسایشی ئینتەرنێت خزمەتگوزاری پێشكەشدەكەن، رایانگەیاندووە، ئاگاداركردنەوەكەی FBI لە بارەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە (ساتوور)ە، كە پێش هەفتەیەك هۆشدارییان لە بارەوە دابوو.
رووداو